به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆزان جانێ خانمه گۆڕانیبێژێکی کوردی تورکیا له‌پێناو پشتیوانی له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌ردانی ئه‌دێرنه‌ی کرد و هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته ئه‌و گۆرانیبێژه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده‌یان به تۆمه‌تی "پشتیوانی کردن له تیرۆر" ده‌ستگیر کرد و دادگه‌ی 1ی سزای ئه‌دێرنه حوکمی زیندانی بۆ ئه‌و گۆرانیبێژه ده‌رکرد که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی هه‌یه.
هۆکاری ده‌ستگیر کردنی ئه‌و گۆرانیبێژه کورده دۆزینه‌ی وێنه‌ی فیلمی "فرمان 74. شنگال" له ناو جانتاکه‌ی بوووه که خۆی وه‌ک ئه‌کته‌ر له‌و فیلمه‌دا ده‌وری گێڕاوه. وێنه‌ی سکانسی ئه‌و فیلمه که هۆزان جانێ تێیدا چه‌کی هه‌ڵگرتوووه وه‌ک به‌ڵگه ئاراسته‌ی دادگه کراوه و ناوبراو به تاوانبار ناسێندراوه.
هۆزان جانێ له ساڵی ١٩٦٩ له شاری ئه‌رزه‌روم له‌دایكبوووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌و شاره ته‌واو كردوووه و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له بواری مووزیکدا خوێندوویه‌تی و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌رییه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Mezopotamya
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment