بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تویتێکەوە لە تویتەری فەرمیی خۆی رایگەیاند: "پێویستیی بۆ کارەبا لە هەموو هەرێمی کوردستان لەزیادبووندایە، کە ئەمەش ئەرکی ئابووریی لەسەر حکوومەت زیاد کردووە".
لە بەشێکی دیکەی توویتەکەیدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات "ئێمە ژێرخانی کارەبا نوێدەکەینەوە و رێگەکانی بەرهەمهێنان چاک دەکەین بۆ ئەوەی خەرجیی کەم بکەینەوە، بەمەش دەتوانین خەرجی پرۆژەی دیکە زیاد بکەن لەسوودی هەموو کوردستان".
لەپێناو دابین کردنی کارەبا بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنی کار لە هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی جەخت دەکاتەوە لەوەی "رۆژانە یەک ملیۆن و 700 هەزار دۆلار خەرج دەکەین".
پێشتر سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردبوو حکوومەت وەبەرهێنان دەکات بۆ دابین کردنی وزەی پاکتر و هەرزانتر بۆ هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment