نوێنه‌ری نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتوووه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی به‌په‌له‌ی کابینه‌ی نوێی عێراق ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتوووه‌کان له‌ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له‌ پێکهێنانی به‌په‌له‌ی کابینه‌ی نوێی عێراق ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له دیداره‌که‌دا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانیی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان بڕه‌وێنرێته‌وه.

له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوو لا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌په‌له‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به به‌شداریی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان به ‌شێوه‌یێک كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پرۆگرامێكی تۆكمه‌ی بۆ چاره‌كردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان هه‌بێت.

تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌ گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه‌وه‌ لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15998

Your Comment

You are replying to: .
captcha