بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له رامۆن بێكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس له‌و كێشه و گرفتانه كراوە كه له‌به‌رده‌م ده‌ست پێكردنی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق دروست بوون، لەو باره‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر په‌له‌كردن له چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان و ده‌ست پێكردنى گفتوگۆ بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌ت. رۆڵی كارا و كاریگه‌ریی لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش له گفتوگۆكان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا دووپات كرایه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکوومەتی هەرێم، هاوكارییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له بواره‌كانی مرۆیی و به‌ره‌و پێشبردنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
نێچیرڤان بارزانى هاوكارییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاى له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی و سیسته‌می بانكی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به گرنگ وه‌سف كردووە تاكو لەو بوارانه‌دا سوود له پسپۆڕییان وه‌ربگیرێت.
هەر ئەمڕۆ شاندەکەی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان کۆ بووەوە و هەردوولا دەڵێن حکوومەتی هەرێمى كوردستان و یەکێتیی ئەوووپا هاوئاهەنگ دەبن لەپێناو پێشخستنی هەنگاوەکانی چاکسازییە کارگێڕی و داراییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لەبارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه، قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە: چەند ساڵێکە چاکسازییەکان لە ئاستی جۆراوجۆر بەردەوامن، گرنگە یەکێتیی ئەورووپا بە کردەیی هاوکاربێت بۆ جێبەجێ کردنیان و بەرەو پێش بردنیان.
لە گفتوگۆکاندا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمى كوردستان و یەکێتیی ئەورووپا بۆ پێویستی و بەروەپێش چوونی هەنگاوەکانی چاکسازیی کارگێڕی و دارایی لە هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە رەوشی سیاسی و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و رۆڵی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق گوتوویەتی "ئەگەر کورد یەکڕیز بن ئەوا دەتوانن رۆڵێکی گرنگ ببینن وکاریگەریی ئەرێنییان لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت".
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment