ده‌نگی هوداپار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا 3 ئه‌وه‌نده‌ به‌رز بۆته‌وه‌

به‌شی تورکیا- جێگری حیزبی ئیسلامخوازی هوداپار له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و حیزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی تورکیادا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ده‌نگی هوداپار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا 3 ئه‌وه‌نده‌ به‌رز بۆته‌وه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن یێڵماز جێگری حیزبی ئیسلامخوازی هوداپار له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و حیزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانی تورکیا ده‌نگمان وه‌ده‌ست هێناوه‌. ئه‌وه‌ ڕاستییێکه‌ که‌ له‌ نێوان دوو ئه‌کته‌ری گه‌وره‌ به‌ ناوی پارتی داد و گه‌شه‌ و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هه‌وڵ ده‌ده‌ین چالاکیی سیاسیمان هه‌بێت. سیاسه‌ت ماراتۆنه‌ و ئێمه‌ش حیزبێکی نوێین. هه‌وڵه‌کانمان چڕ ده‌که‌ینه‌وه‌. زیاتر کار ده‌که‌ین. ده‌نگی هوداپار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا 3 ئه‌وه‌نده‌ به‌رز بۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ وه‌ک سه‌رکه‌وتنێک بۆ ئێمه‌ وایه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: له‌ هه‌ڵبژاردنی 7ی جوونی 2015 پارتی هوداپار 70 هه‌زار ده‌نگی وه‌ده‌ست هێنابوو. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هوداپار 200 هه‌زار ده‌نگی وه‌ده‌ست هێنا و ئه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنێک بۆ ئێمه‌ دێته‌ ئه‌ژمار. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ لایه‌نگرانی هوداپار دانیشتووی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانن به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه‌ له‌ تێکڕای تورکیا وه‌ده‌ست هاتوووه‌. له‌مه‌وبه‌دوا ده‌رگاکانی ئێمه‌ بۆ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان یان هه‌ر حیزبی دیکه‌ کراوه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ‌ K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15983

Your Comment

You are replying to: .
captcha