ڕیفراندۆم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ستراتێژیک بۆ کورده‌کان بوو

به‌شی جیهان- ئێما سکای توێژه‌ری زانکۆی یلی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم به‌ مایه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازی بۆ کوردی عێراق ده‌زانێت چوونکه‌ کورد ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ر و ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی له‌ به‌غدا له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ندێک له‌ شرۆڤه‌کاران دۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان به‌ قه‌یراناوی وه‌سف ده‌که‌ن و هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌و پاشهاتانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ که‌ به‌ دوای به‌ڕێوه‌ چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ 25ی ئه‌یلوولی 2017 به‌ شێوه‌یێکی بێ‌وێنه‌ دۆخی کورده‌کانی خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئێما سکای توێژه‌ری باڵای په‌یمانگای جه‌کسۆن له‌ زانکۆی یلی ئه‌مریکا به‌ گۆڤاری ئینتێرنێتیی پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ کارتێکه‌ریی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر دۆخی کورد کاره‌ساتبار بوووه‌ و ده‌شڵێت: به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ ساڵی 2017 له‌ هه‌رێمی کوردستان بۆته‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ستراتێژیک بۆ کورده‌کان.

ناوبراو وتیشی: کورده‌کان کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانیان له‌ به‌غدا له‌ده‌ست دا و پێوه‌ندیی نزیکی کورد و نزیکترین هاوپه‌یمانیانیان تووشی ئاڵۆزی و ته‌نگه‌ژه‌ بوویه‌وه‌.

ئه‌و توێژه‌ره‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌بوونی ململانێی نێوان کوردی عێراق به‌ هۆکاری بێ‌ئاکامی ئه‌وان ده‌زانێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌وان ده‌بێ ته‌رکیز له‌سه‌ر ڕێکخستنی نێو ماڵی خۆیان بکه‌ن. گه‌نجانی کورد له‌ سه‌رکرده‌کانیان بێ‌هیوا بوونه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ هه‌مبه‌ر هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و ڕه‌فتاری مافیا وه‌ک حیزبه‌ کوردییه‌کان.

ئێما سکای له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر کورده‌کان گوتی: تورکیا هه‌وڵ ده‌دات به‌ هه‌ر شێوازێک بوووه‌ به‌ره‌نگاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد له‌ ناو و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ببێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15981

Your Comment

You are replying to: .
captcha