سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان به‌ مانای به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دژ به‌ کورده‌

به‌شی جیهان- دوو چاودێری کاروباری سیاسیی تورکیا پێیان وایه‌ سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و په‌رله‌ماندا ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێکی زیاتر دژ به‌ کورد به‌ تایبه‌ت کوردی سووریای به‌دواوه‌ ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئێستای تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یران سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێنا و هاوپه‌یمانێتیی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ پارتی MHP توانیی زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌وبه‌دوا به‌ربه‌ستێک له‌ به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا و گۆڕینی سیسته‌می حکوومه‌ت له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی له‌ئارادا نه‌بێت.

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌ دوای سه‌رکه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌مدیسان باسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی کرد که‌ به‌ بڕوای ناوبراو کوردی سووریا و تورکیاش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌.

دوو چاودێری سیاسی پێیان وایه‌ ئه‌ردۆغان داپه‌ڕێکی سه‌ربازیی زیاتر دژ به‌ کورده‌کانی سووریا ئه‌نجام ده‌دات.

نۆزات ئۆریم ئۆناڵ هه‌واڵنێر و چاودێری سیاسیی تورکیا و هه‌روه‌ها ماکس زیرنگاست نووسه‌ری سه‌ربه‌خۆی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکیان ڕاگه‌یاند که‌ تورکیا به‌ سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی زیاتر دژ به‌ کوردی سووریا ئه‌نجام ده‌دات.

ئۆناڵ ڕای‌گه‌یاند: من له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ شۆکه‌ نه‌بووم چوونکه‌ به‌ تێڕوانینێک له‌ پڕۆسه‌ی ئێستای هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا دۆڕاندنی ئه‌ردۆغان دژوار بوو. ئه‌ردۆغان به‌ دوای سه‌رکه‌وتن ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی زیاتر دژ به‌ کورد ئه‌نجام ده‌دات.

ماکس زیرنگاست ده‌ڵێت: به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ پاش سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی زیاتری سوپای تورکیا دژ به‌ کورده‌کان ده‌بینین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15980

Your Comment

You are replying to: .
captcha