کوردپرێس- ڕۆژانه فڕۆکه و تۆپخانه‌ی سوپای تورکیا ناوچه‌ی برادۆست و خواکورک و سیده‌کان له چیای قه‌ندیلی هه‌رێمی کوردستان تۆپباران ده‌که‌ن که پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)ی تێیدا جێگیر بوووه. له‌م ڕۆژانه‌شدا تۆپبارانی سوپای تورکیا و جووڵه‌ی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته له نێو خاکی هه‌رێمی کوردستان زیادی کردوووه و به‌پێی سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کان سوپای ئه‌و وڵاته تا قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تر پێشڕه‌وی له نێو خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کردوووه.
ئه‌بووبه‌کر هه‌ڵه‌دنی سه‌باره‌ت به جموجۆڵه‌کانی سوپای تورکیا له هه‌رێمی کوردستان و به‌زاندنی سنوور به کوردپرێسی وت: سه‌رچاوه‌ی ئه‌و سنووربه‌زاندن و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی سوپای تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆکار: یه‌که‌م تورکیا چاوی به ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له نێو هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵنایه دووهه‌میان پێوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانی تورکیاوه هه‌یه به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ئه‌وه به‌شێکه له سیاسه‌تی ته‌ماحکارانه‌ی تورکیا که وه‌کوو زلهێزێک له ناوچه‌که‌دا خۆی نمایش بکات.
هه‌ڵه‌دنی سه‌باره‌ت به ده‌وری په‌که‌که له سنووربه‌زاندنی سوپای تورکیا بۆ نێو هه‌رێمی کوردستان به کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ده‌بێت هێزه کوردستانییه‌کان و به تایبه‌ت په‌که‌که ڕه‌عایه‌تی دۆخی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن چوونکه هه‌رێمی کوردستان خۆی به کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی ئابووری و سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕێت و نابێت بیانوو بدرێت به ده‌ست تورکیاوه.
به گشتی ئه‌بووبه‌کر هه‌ڵه‌دنی پاساوی تورکیا بۆ جووڵه‌ی سه‌ربازی و سنووربه‌زاندن له نێو خاکی هه‌رێمی کوردستان به دروست و به‌هێز نازانێت چوونکه به ڕای هه‌ڵه‌دنی له سه‌رده‌می سه‌دام حسێنیشدا ڕێککه‌وتن هه‌بوووه له نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و حکوومه‌تی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی له‌شکرکێشی بۆ سنووره‌کانی یه‌کتر بکه‌ن بۆیه من پێموایه په‌که‌که پێش دروست بوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر له قه‌ندیل هه‌بوووه بۆیه له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا له هه‌ر به‌شێکی ناوچه کوردنشینه‌کاندا کورد ده‌ستکه‌وتێکی هه‌بووبێت تورکیا خۆی به دوژمنی زانیوه.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له بێده‌نگیی په‌رله‌مانی کوردستان به‌رانبه‌ر به‌و سنووربه‌زاندنه ده‌گیرێت ئاشکرای کرد: به‌داخه‌وه چه‌ندین جار یادداشتی په‌رله‌مانتاران به‌رز کراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌یێکی تایبه‌ت بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان بکرێت به‌ڵام په‌رله‌مانی کوردستانیش به هه‌مان شێوه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ململانێی حیزبه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به هه‌ڵوێستی هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌کێتییه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن ئه‌وا هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانیش به‌و جۆره ده‌بێت به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا ده‌بێت په‌رله‌مان قسه‌ی خۆی بکات چوونکه به‌پێی یاسا په‌رله‌مان قسه له یاسا چاره‌نووسسازه‌کان ده‌کات و مه‌رجه‌عی خه‌ڵکی کوردستانه و پێشهاتی ده‌ستوه‌ردانی سوپای تورکیا پێشهاتێکی مه‌ترسیداره.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی کوردستان له پشکی یه‌کگرتووی ئیسلامی گوتیشی ئه‌وان وه‌کوو په‌رله‌مانتار نه‌ک هه‌ر وه‌کوو فراکسیۆنیش داوای کۆبوونه‌وه‌یێکی تایبه‌تی په‌رله‌مانیان کردوووه بۆ تاوتوێ کردنی مه‌ترسیی جووڵه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌بووبه‌کر هه‌ڵه‌دنی باسی بێ‌هه‌ڵوێستی و بێده‌نگیی میدیاکانیشی کرد له به‌رانبه‌ر سنوور به‌زاندنی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان و ڕای‌گه‌یاند: به‌شێکی هۆکاری ئه‌و بێ‌هه‌ڵوێستییه پێوه‌ندیی به دۆخه‌که‌ی ئێستاوه هه‌یه. دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌و ساخته‌کارییانه‌ی که کرا شه‌قامی کوردی و میدیای ڕاگه‌یاندن به‌شێکی زۆری سه‌رقاڵه به‌و دۆسیه‌وه که ئێستاش واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان دانراوه ئه‌و دوو بابه‌ته بۆته هۆی سه‌رقاڵیی میدیاکان و ڕاگه‌یاندنه‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment