به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی لقى 15ى پارتى له خانه‌قین ده‌ڵێت: داعش هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ماڵه كورده‌كانى ده‌وروبه‌رى خانه‌قین چڕتر كردوووه‌ته‌وه به جۆرێک شه‌وى ڕابردوو ژماره‌یێک چه‌كدارى داعش له گوندێكى نزیک خانه‌قین چوونه‌ته سه‌ر ماڵێكه‌وه و به‌داخه‌وه چوار ئافره‌تی ماڵه‌كه‌یان شه‌هید كردوووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
ناوبراو گوتیشى: چه‌كدارانى داعش چه‌ند كیلۆمه‌ترێک دوورن له گونده‌كانى خانه‌قینه‌وه و ئێسته به ئازادى ده‌سووڕێنه‌وه به‌ڵام كێشه و گرفتى گه‌وره‌یان بۆ هاووڵاتییانى ناوچه‌كه دروست كردوووه و زۆر جار ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییانى سڤیل.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه خه‌ڵكى ناوچه‌كه داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌یان كردوووه و ئێستا هێزێكى زۆرى سوپاى عێراق ڕه‌وانه‌ى خانه‌قین كراون به‌ڵام سوپاى عێراق ناتوانێ پارێزگارى له دۆخى ئه‌منى ئه‌و ناوچانه بكات چوونكه هیچ شتێكیان پێ ناكرێت.
به‌رپرسی لقى 15ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌رێكى زۆر هه‌یه داعش مه‌ترسی بۆ گونده‌كانى خانه‌قین و ناوچه‌كانى حه‌مرین و جه‌له‌ولا دروست بكات به‌ڵام به گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه و داعش ناتوانێ ئه‌م جموجۆڵانه‌ى ئێسته‌ى هه‌بێت.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment