سائیروون ڕەتی دەکاتەوە حیزبی کۆمۆنیست لەو هاوپەیمانێتییە بکشێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی هاوپەیمانیی سائیروون دەڵێت ناکۆکیی نێوان حیزبی کۆمۆنیست ململانێی ناسیاسییە و ڕەتی کردەوە ئەو حیزبە هەڕەشەی کشانەوە لە سائیروونی کردبێت.

کوردپرێس:

جەواد مووسەوی لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی وتووە ئەو ناکۆکییانەی پاش هاوپەیمانییەکەی ئەم دواییەی نێوان سائیروون و فەتح و نەسر لە نێوان حیزبی کۆمۆنیستدا ڕووی داوە ململانێی ناسیاسییانەیە و تەنها ڕاجیاوازیی نێوان سەرکردەکانیانە.

مووسەوی ئاماژەی بەوەش کرد زۆرینەی سەرکردەکانی حیزبی کۆمۆنیستی عێراق پێشوازییان کردووە لە هاوپەیمانێتییەکەی نێوان سەدر و عامری و عەبادی.

ناوبراو زیادی کرد ئەو هەواڵانەی لە بارەی هەڕەشەی کشانەوەی حیزبی کۆمۆنیست لە هاوپەیمانیی سائیروون دەرکراوە ڕاست نییە چوونکە ئەو حیزبە هیچ هەڕەشەیێکی نەکردووە لە بارەی کشانەوەیان لە هاوپەیمانێتیی سائیروون.

News Code 15972

Your Comment

You are replying to: .
captcha