به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌میرتاش له چه‌ند توویتێکدا نووسیویه‌تی: له ھه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیادا گه‌وره‌ترین سته‌می به‌رامبه‌ر کراوه چوونکه ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بکات و ته‌نھا له زیندانه‌وه 100 توویتی بڵاو کردۆته‌وه له کاتێکدا کاندیدهکانیتر 100 کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییان ئه‌نجام داوه.
ده‌میرتاش پیرۆزبایی له ھه‌موو ھاووڵاتییانی تورکیا کردوووه که چوونه‌ته سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و پیرۆزباییشی له ھه‌ده‌په‌ش کردوووه که سه‌رباری سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگریانه‌ی له به‌رده‌میدا بوون توانیی به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنێت و به‌شداری کردنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی تورکیای به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره وه‌سف کردوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: متمانه‌ی ھاووڵاتییان به ھه‌ده‌په ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماند که گه‌لی تورکیا سووره له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئاشتی و ئازادی و بنه‌ماکانی دیموکراسی.
ده‌میرتاش دڵنیاییشی داوه‌ته لایه‌نگرانی ھه‌ده‌په که به‌رده‌وام ده‌بن له خه‌بات و ھه‌موو ھه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی سیاسه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بۆ گرفت و ئاڵۆزییه‌کان بدۆزنه‌وه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment