به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێستون ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: کاتژمێر ٢:٠٠ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی حوزه‌یران ژووری هه‌ڵبژاردنی هه‌ر چوار لایه‌نه ناڕازییه‌که کۆ ده‌بنه‌وه بۆ تانه‌دان له‌و بڕیاره‌ی که کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به ده‌ست ته‌نها له‌و سندوقانه‌ی که سکاڵایان له‌سه‌ره و ده‌شڵێن ئه‌و بریاره پێچه‌وانه‌ی یاساکانی په‌رله‌مانی عێراقه.
ناوبراو ده‌شڵێت: "ئێمه هه‌موو پڕۆسه‌که‌مان ره‌ت کردوووه‌ته‌وه و تانه‌مان لێداوه به تایبه‌ت له سلێمانی و به‌پێی یاسای سێیه‌می هه‌مواری هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌بێت له سه‌داسه‌دی ده‌نگی سه‌رجه‌م سندوقه‌کان به ده‌ست ئه‌ژمار بکرێنه‌وه."
شایانی باسه؛ ڕۆژی ٦ی حوزه‌یران په‌ڕله‌مانى عێراق یاساى هه‌موارى سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ژماره ٤٥ی ساڵی ٢٠١٣ی ده‌ركرد و كۆمیسیۆنى له كار خست و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و جیا كردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان به ڕێژه‌ى سه‌دا ١٠٠ی له یاساكه‌دا جێ کرده‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment