به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گه‌شه دارا ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "هه‌مواری ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم له به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنی په‌رله‌ماندا له مه‌سه‌له‌ی درێژ کردنه‌وه‌ی کات زیاتر نییه چوونکه ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم دابه‌ش کرا به سه‌ر ده‌زگاکانی حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو بوو و به‌پێی یاسا ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم له یه‌ک کاتدا ئه‌نجام بدرێن."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ده‌شڵێت: به‌پێی یاساکه دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه لای ئه‌و سێ ده‌سته‌یه نامێنێت ده‌بێت بچێته‌وه لای سه‌رۆکی هه‌رێم "به‌ڵام دیاره نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بکرێت بۆیه هه‌مواری یاساکه‌یان له به‌رنامه‌ی کاردا داناوه و ده‌یانه‌وێت ماوه‌که‌ی درێژ بکه‌نه‌وه."
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه ئه‌مڕۆ ئه‌نیستیتۆی په‌ى ڕوونکردنه‌وه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌م كاره‌ی په‌رله‌مان "هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره" و هه‌نگاونانه به شوێن پێی كارێكی نایاساییی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له بری ئه‌م كاره‌ی ده‌بوایه په‌رله‌مان لێپێچینه‌وه‌ی له سه‌رۆكی حكوومه‌ت بكردایه نه‌ک به یاسا بیانوو بۆ كاری نایاسایی بێنێته‌وه و ببێت به پاشكۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن."
له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌نیستیتۆی په‌ى ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئه‌مه له كاتێكدایه به‌پێی زانیاری و به‌دواداچوونی ئێمه ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانه‌وه پێشكه‌ش نه‌كراوه و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش نه‌ماوه تا بۆی هه‌بێت پرۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكات! كه‌واته ئه‌م خاڵه له به‌رنامه‌ی كار نایاسایییه."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment