له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ شه‌ڕ‌ له‌ نێوان سوپای عێراق و داعش ڕوو ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی کۆمیته‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ‌قه‌ره‌ته‌په‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سه‌رله‌به‌یانیی 25ی حوزه‌یران سوپای عێراق به‌ هاوکاریی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پۆلیسی ئیتیحادی، هه‌واڵگری و پۆلیسی ناحییه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین له‌ سنوری ناحییه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ ده‌ستیان کردوووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن و کێوماڵکردنی ناوچه‌که‌ له‌ سنووری گوندی زه‌رلوک و له‌و کاته‌دا شه‌ڕ له‌ نێوان ئه‌وان و تیرۆریستانی داعش ڕوو ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسی کۆمیته‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ‌قه‌ره‌ته‌په ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "ھێزه ‌عێراقییه‌کان له ‌کاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ تووشی تیرۆریستانی داعش ده‌بن و له‌ ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوانیان هێلیکۆپته‌ره‌کانی سوپای عێراق ئۆتومبێلێکی جۆری تۆیۆتای تیرۆریستان ده‌سووتێنن."

ناوبراو ده‌شڵێت: "جیا له‌ سووتاندنی ئۆتۆمبێلێک، سوپا ده‌ستی به ‌سه‌ر تۆتۆمبێلێکی‌تردا گرتوووه‌ به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌ گیانییه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ نه‌زانراوه‌."

شایانی باسه‌؛ ماوه‌یێکه‌ جموجۆڵی داعش و گرووپه‌ چه‌کداره‌کان له‌ پارێزگای دیاله‌ زیادی کردوووه‌ و تاکوو ئێستاش چه‌ندین که‌سیان له‌ دانیشتوووانی ناوچه‌که‌ کردۆته‌ قوربانی و ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌ نێو دانیشتوووانی ئه‌و ناوچانه‌ په‌یدا کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15956

Your Comment

You are replying to: .
captcha