مه‌سعوود بارزانی په‌یامێک به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌سعوود بارزانی په‌یامێکی به‌ بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاو کرده‌وه‌ و له‌و په‌یامه‌دا هیواخوازه‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دروازه‌یێكی تازه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئاشتییانه‌ی دۆزی گه‌لی كورد له‌ توركیا بكاته‌وه‌ و هۆكارێک بێ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی گرفته‌كانی ناوچه‌كه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی په‌یامی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

خۆشحاڵم كه‌ له‌ 24ی 6ی 2018دا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به‌ شێوه‌یێکی دیموكراتییانه‌ به‌ڕێوه‌ چوو و هاووڵاتییانی توركیا له‌ كه‌شێكی ئارامدا ده‌نگی خۆیان دا.

هیوادارم ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌ دیموكراتییه‌ دروازه‌یێكی تازه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئاشتییانه‌ی دۆزی گه‌لی كورد له‌ توركیا بكاته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ببێته‌ هۆكاریش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی گرفته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ شێوه‌یێكی ئاشتییانه‌ و سه‌قامگیریی زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌مان به‌دی بێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15955

Your Comment

You are replying to: .
captcha