خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەولێر و سلێمانی لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر گردبوونەتەوە و داوا دەکەن دۆخی ژیانیان باش بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان حسێن، سكرتێرى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: ئێمە هاتووین بە سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیرەکان و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان دەڵێین رەمەزان بە سکی برسی ناگیرێت، تا کەی 100 هەزار وەربگرین و ئێوەش دەیان ملیۆن دینار مووچەتان بێت.

ناوبراو وتیشی، ئەوان بۆ رووخاندنی حکوومەت نەچوونەتە ئەوێ، تەنیا داوای گێڕانەوەی مافەکانیان دەکەن و بۆ ئەوەش تاوەکوو جێبەجێ کردنی داواکاریەکانیان و هاتنە سەرخەتی سەرۆکوەزیران لەوێ خێمە هەڵدەدەن و دەمێننەوە.

سامان حسێن ئاماژەی بەوەش کرد، هەزاران خێزان ناویان نووسیوە کە تەنها داوای پێنج کیلۆ برنج و قوتی رۆژێکێکیان دەکەن، "هاتووین ئەو پەیامە بگەیەنین کە رەمەزان بە سکی برسی و گیرفاتی بەتاڵ ناگیرێت".

شایانی باسە لەماوەی رابردووشدا خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەیان خۆپیشاندان و ناڕەزاییان ئەنجام داوە و داوایان لە حکوومەت و پەرلەمان کردووە دۆخی ژیانیان باش بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1595

Your Comment

You are replying to: .
captcha