جێگری سەرۆکی ئەمریکا: واشەنتۆن لەگەڵ عێراقێکی سەربەخۆ و یەکپارچەدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەپەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە لە پابەندبوونی واشنتۆن بۆ پشتیوانی کردن لە عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و تاوتوێ کردنی دۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوخۆیی عێراق.

کوردپرێس:

لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە بڵاوی کردەوە، حەیدەر عەبادی پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لە مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ هاتووە و جەختی کردووە لە بەردەوامیی هاوکاری و پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی وسیاسیی ناوخۆی وڵاتەکە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی لەگەڵ عێراقێکی سەربەخۆ و گەشەسەندوو یەکپارچەدایە، ئەوەش وایکردووە کە واشنتۆن پشتیوانی لە حکومەتی عێراق بکات.

هاوکات ستایشی هەوڵەکانی حکوومەتی عێڕاقی کردووە لەسەر گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان و لەو ڕووەشەوە پشتیوانیی واشنتۆنی دووپات کردووە بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانەوە و پاراستنی کەمینەکان و گێڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کاری هەرە لە پێشینەی حکوومەت پاراستنی دەستکەوتەکان و بووژاندنەوەی ئابوری و خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیێک لە ئاست خواستی هاووڵاتییاندا بێت.

سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی

News Code 15949

Your Comment

You are replying to: .
captcha