نیویۆرک تایمز: سائیروون 5 کاندیدی هەیە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ژمارەی کاندیدەکانی هاوپەیمانیی سائیرونی بڵاو کردەوە بۆ ئەوەی یەکێکیان پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقی پی بدرێت، لە کاتێکدا حەیدەر عەبادی وەک هاوپەیمانی ئەمریکا سەیر دەکرێت و موقتەدا سەدریش وەک نەیاری واشنتۆن.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز نووسیویەتی "تا ئێستا ئاشکرا نییە کە ئایا حەیدەر عەبادی و موقتەدا سەدر ریککەوتوون لەسەر هیچ کاندیدێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، لە کاتێکدا جەعفەر مووسەوی وتەبێژی سیاسیی موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە، هاوپەیمانیی سەدر لە ئێستادا ٥ کاندیدی هەیە بۆ ئەوەی یەکیکیان پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراقی پێ بسپێردرێت".

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی نێوان سەدر و عەبادی بۆ زۆر لایەن چاوەڕوان نەکراو بوو، بە تایبەت پێشتر موقتەدا سەدر هاوپەیمانێتیی خۆی لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ڕاگەیاندبوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، هەرچەندە پێشتر موقتەدا سەدر وەک رەخنەگر و نەیارێکی ئەمریکا لە عێراقدا ناسراوە، بەڵام لەوەتەی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام دراوە و توانیویەتی ٥٤ کورسیی پەرلەمان بۆ خۆى مسۆگەر بکات، هەندێک نەرمی بە لێدوانەکانیەوە دیارە.

لە بەشێکی تری ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکەدا هاتووە "لێپرسراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێستادا رووبەڕووی بڕیارێکی قورس دەبنەوە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ حکوومەتێکدا کە موقتەدا سەدر و چەند سەرکردەیێکی دیکەی وەک هادی عامری تیایدا باڵا دەست بن لە کاتێکدا ئەمریکا نزیکەی ٤ هەزار و ٥٠٠ سەربازی لە عێراقدا هەیە.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ناو نەخشەی ئاڵۆزی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێدەچێت هیچ کام لە گروپە شیعەکان کە ژمارەیێک کورسیی پەرلەمانیان هێناوە بتوانن پێکەوە حکوومەتی داهاتوو پێکبهێنن، ئەگەر لە گەڵ حزبە شیعەکان و سونە و کورددا هاوپەیمانی نەکەن، بە تایبەت بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران و دیاریکردنی کاندیدێک کە جێگەی پەسەندی هەموو لایێک بێت.

News Code 15948

Your Comment

You are replying to: .
captcha