ئەمریکا خەریکی مەشق کردن بە 8 هەزار تیرۆریستی داعشیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: ئەمریکا لە نێو خاکی سووریا سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنان بە ئەندامانی داعشە ئەوەش بەمەبەستی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فردوس عەوادی، نوێنەری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: ئەمریکا پڕۆژەیێکی بۆ ڕێکخستنی دووبارەی گرووپی تیرۆریستیی داعش و یارمەتی دان بەو گرووپە بۆ داگیر کردنی دووبارەی چەند ناوچەیێک لە باکوور و ڕۆژئاوای عێراق لەبەر دەستدایە.

عەوادی وتیشی هەموو هەوڵەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەو زانیاریانەی کە لە لایەن حەشدی شەعبیەوە وەدەست کەوتوون و باس لەوە دەکەن کە فڕۆکەکانی ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی داعش هاتوچۆ دەکەن، یەکدەگرنەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە: حیزبی دەسەڵاتداری تورکیاش کە هاوپەیمانی ئەمریکایە دانی بەودا ناوە کە ئەمریکا پشتگیریی ئاسمانی لە داعش دەکات و ئێستاش خەریکی مەشق کردن بە 8 هەزار لە ئەندامانی داعشە لە باکووری سووریا بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەو وڵاتە و لە عێراق.

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 15943

Your Comment

You are replying to: .
captcha