بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له به‌رانبه‌ر ساختەکارییەکانی هه‌ڵبژاردن له سنووری پارێزگه‌ی ڕوحا، هه‌ده‌په و جه‌هه‌په داوایان له كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت كرد كه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هەروەها ڕاگه‌یه‌ندرا كه له ڕوحا و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه به ئاشكرا ده‌نگی بەکۆمەڵ دراوه و هێرش كراوه‌ته سه‌ر چاودێرانی سندووقه‌كان.
ناوه‌ندیی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په ده‌ستنیشانی كرد كه له بنكه‌ی ده‌نگدانی خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی ئه‌نادۆڵووی گاپ له ناوچه‌ی پرسووس و زۆر بنكه‌ی ده‌نگدانی دیكه به‌كۆمه‌ڵ و به‌ئاشكرا ده‌نگ دراوه. له دژی ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی له بنكه‌ی خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی ئه‌نادۆڵووی گاپ كراون، سكاڵا تۆمار كرا.
ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرن لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی هەڵبژاردن لە پارێزگای ڕۆحا گیراوەتە بەر. لەو بەیاننامەدا ئاماژە بە وردەکاریی و چۆنییەتی دابین کردنی ئەمنییەتی بنکەکان نەدراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment