لە ڕوحا هێرش کرایە سەر چاودێرانی جەهەپە

بەشی تورکیا- چاودێرانی پارتی کۆمارخوازی گەلی تورکیا لە پارێزگای ڕوحا کە لەلایەن کەسانی ئامادەبوو لە بنکەی دەنگدان هێرش کراوەتە سەریان لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسن: مۆڵەت بە چاودێران نادەن سەردانی گوندەکان بکەن و چەند کەسی نەناسراو دەنگی بە کۆمەڵ دەخەنە سندووقەکانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاودێرانی پارتی کۆمارخوازی گەلی تورکیا لە پارێزگای ڕوحا هەروەها ڕایدەگەیێنن: داوا دەکەین ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرن چاودێریی ئەو پرسە بکات و بەدواداچوون بۆ دەنگە بە کۆمەڵەکان کە کەسانی نەناسراو دەیخەنە سندووقەکانەوە بکات.

لەو هەواڵانەدا کە چاودێرانی جەهەپە بڵاویان کردۆتەوە هەروها هاتووە: لە بنکەی دەنگدانی ئەیوبیە سەربە ڕوحا پێش دەست پێکردنی دەنگدان 100 پاکەت دەنگی ساختەیی خراوەتە سندووقی دەنگدانەوە و پاش ناڕەزایی دەربڕینی چاودێران لە لایەن ئامادەبووانی بنکەکەوە هێرش کراوتە سەریان.

هەروەها لە گرتەیێکی کورتدا دەبینرێت کە چەند کەس بە پاکەت دەنگ دەخەنە ناو سندووقەکانی دەنگدانەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15907

Your Comment

You are replying to: .
captcha