به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئادری گلوور نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئه‌ورووپا (OSCE) -که بڕیاره ئه‌ندامه‌کانی چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و په‌رله‌مان بکه‌ن- ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و ڕێکخراوه‌یه به بۆنه‌ی چه‌ندین هۆکاری ئه‌منییه‌وه هیچ چاودێرێکی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی په‌رسووس له پارێزگای شانلی ئۆرفا نه‌کردوووه.
ناوبراو له‌وباره‌وه جه‌ختی کرده‌وه: "به بۆنه‌ی هۆشداری ئه‌منییه‌وه ئێمه چاودێرمان له په‌رسووس نییه."
هه‌ندێک ڕاپۆرت له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی هه‌ڵبژاردن له ناوچه کوردنشینه‌کان به تایبه‌ت شاری په‌رسووس و گونده‌کانی پارێزگای شانلی ئۆرفا بڵاو کراوه‌ته‌وه و ڕاپۆرته‌کان باس له لێدانی چاودێرانی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له هه‌ندێک ناوچه‌ی ئه‌و پارێزگایه ده‌کات و ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه بچنه ناوچه گوندییه‌کان.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment