کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه وه‌ده‌ست که‌وتوون 3 که‌سی نه‌ناسراو له قوتابخانه‌ی مه‌سعوود یێڵمازی دیاربه‌کر واتا بازنه‌یێکی ده‌نگدان ده‌ستگیر کران که ده‌یانویست 1000 پاکه‌ت ده‌نگی بێمۆر بخه‌نه نێو سندۆقی ده‌نگدان که به هۆشیاریی چاودێرانی ئاماده‌بوو له‌و بازنه‌یه ده‌ستگیر و ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌منی کران.
ئایلینا قلیچ هه‌واڵنێرێک که هه‌واڵه‌کانی هه‌ڵبژاردن له دیاربه‌کر ڕووماڵ ده‌کات له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: سێ که‌س ده‌یانویست به پاکه‌تی بێمۆر بچنه بازنه‌ی ده‌نگدانی دیاربه‌کر که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیر و ده‌ست به سه‌ر پاکه‌ته‌کاندا گیرا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابرسۆل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment