به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا مانگی ڕابردوو گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ڕاشاتووده‌ی ئه‌نجام دا و باسی له خواستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی کرد بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ هێزی دیموکراتیکی سووریا (SDF) که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کوردن و فه‌رمانده کورده‌کان له‌و گرووپه‌دا ده‌ور ده‌بینن. به‌و حاڵه‌شه‌وه ناوبراو جه‌خت له گریمانه‌ی به‌کارهێنانی زۆربێژی ده‌کاته‌وه بۆ کۆنتڕۆڵی دووباره‌ی قه‌له‌مڕه‌وی ئه‌و وڵاته. ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا که باڵی سیاسیی هێزی دیموکراتیکی سووریا دێته ئه‌ژمار پێشوازیی له لێدوانی به‌شار ئه‌سه‌د کرد و شاندێکی به مه‌به‌ستی دانووستان ڕه‌وانه‌ی دیمه‌شق کرد.
ماڵپه‌ڕی شرۆڤه‌ییی دیفنس پۆست گۆڕانکارییه ئاماژه‌پێکراوه‌کان به نیشانه‌یێکی ئاشکرا له دوو بنه‌ما ده‌زانێت: 1- به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت به پێچه‌وانه‌ی دیکه‌ی گرووپه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ته‌عامولێکی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ کورد هه‌بێت و له ڕێگای دانووستانه‌وه کۆتایی به ناکۆکیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وان بهێنێت 2- کورده‌کان پراگماتیستن و سه‌ره‌ڕای ڕاستییه‌کانی ئێستا ده‌یانه‌وێت له ڕێگای دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن که گه‌یشتن به چاره‌کردنی پرسه‌کان ئاسانتر ده‌کاته‌وه.
دیلیمان عه‌بدولقادر کارناسی کاروباری کورد و نووسه‌ری وتاری دیفنس پۆست ئاماژه به‌وه ده‌کات که کورد ئێستاکه هه‌م سه‌رچاوه‌ی ئاو و هه‌م سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی گرینگی سووریا وه‌ک به‌نداوی ته‌بقا و کێڵگه‌ی نه‌وت و گازی ده‌یره‌زووری به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌نووسێت: هه‌ر دوو لا له گرینگیی بابه‌ته‌که تێده‌گه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئیتیفاق له‌سه‌ر پرسه جێناکۆکییه‌کان بکه‌ن و له ڕێگای ئاشتییانه‌وه له‌و نیعمه‌تانه به‌هره‌مه‌ند بن چوونکه ئه‌و سه‌رچاوانه شاڕێیانێکی حه‌یاتییه بۆ هه‌ر دوو لا.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه به پشتیوانیی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا له به‌رژه‌وه‌ندیی تورکیا له سووریا و ڕێککه‌وتنی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی کورد له مه‌نبه‌ج و هه‌روه‌ها ڕه‌زامه‌ندیی ڕووسیا له‌گه‌ڵ هاتنی تورکیا بۆ ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریا ده‌کات و زیاتر ده‌نووسێت: کورده‌کان ده‌زانن ئه‌مریکا دێر یان زوو له به‌رژه‌وه‌ندیی تورکیا واز له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ کورد ده‌هێنێت و له ئه‌نجامدا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانییان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستکه‌وتی کورت‌خایه‌ن له‌پێناو ئاماده‌بوونی درێژخایه‌ن چاک بکه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دیش دانووستان بکه‌ن که ڕه‌خنه‌یێکی جیدی له‌و ده‌گرن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment