به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیلیز کرسته‌چی ئۆغڵۆ جێگری سه‌رۆکی گرووپی په‌رله‌مانیی دیموکراتیکی گه‌لان به هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی وت: ده‌بێ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان هه‌وڵه‌کانی چڕ بکاته‌وه بۆ ئاماده‌بوونی تێکڕای گرووپه‌کان له داڕشتنی ده‌ستووری نوێی سووریا.
ناوبراو وتیشی: ئێمه پێمان وانییه که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ڕۆڵی خۆی له ئاماده‌بوونی تێکڕای گرووپه سوورییه‌کان له کۆمیسیۆنی داڕشتنی ده‌ستووری سووریا به ته‌واوه‌تی گێڕابێت.
فیلیز کرسته‌چی ئۆغڵۆ گوتی: پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که نه‌ک هه‌ر کورد به‌ڵکوو تێکڕای ئه‌و گرووپانه‌ی که له سووریادا ده‌ژین ده‌بێ له کۆمیسیۆنی داڕشتنی ده‌ستووری نوێ ئاماده بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment