به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ی حوزه‌یران واده‌ی یاسایی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆتایی دێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جارێک داوایان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوووه واده‌یێک بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاری بكه‌ن.
ناوبراو وتیشی: تا ئێستا هیچ وڵامیک نهدروانهتهوه له‌باره‌ی دیاری كردنی واده‌یێک بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ته‌مه‌نی كار كردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌پێی یاسا بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ پاش كۆتایی هاتنی واده‌ی كاركردنی ده‌توانێت له كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت به‌ڵام له‌و واده‌یه به‌دواوه به‌كار به‌ڕێكه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له 30ی نیسانی 2014 هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام درا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment