کوردپرێس:
هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆكایەتیی كۆمار و پەرلەمانی توركیا ، ئەمڕۆ یەك شەممە لەسەرجەم ناوچەكانی ئەو وڵاتە بەرێوە دەچێت، كە دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان لەسەعات هەشتی بەیانی بەكاتی ناوخۆیی کراوەتەوە و سەعات پێنجی ئێوارە كۆتایی بەپرۆسەكە دێت.
لەهەڵبژاردنەكەدا، زیاتر لە 50 ملیۆن كەس مافی دەنگدانی هەیە، كە بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار شەش كەس كاندیدن و بۆ پەرلەمانیش هەشت پارتی سەرەكی ركابەری بردنەوەی كورسییەكان دەكەن.
هەڵبژاردنەكە بەهەڵبژاردنێكی یەكلاكەرەوە ناودەبرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەدوای ئەم هەڵبژاردنە دەستووری هەمواركراوی ئەو وڵاتە بەتەواوی دەچێتە بواری جێبەجێكردن و ئەنجامەكەشی كاریگەریی لەسەر چۆنییەتیی جێبەجێكردنەكە دەبێت.
Your Comment