هەڵبژاردنی پێشوەختەی توركیا دەستی پێکرد

بەشی تورکیا- هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆكایەتیی كۆمار و پەرلەمانی توركیا بەرێوە دەچێت، كە بەهەڵبژاردنێكی یەكلاكەرەوە ناو دەبرێت.

کوردپرێس:

هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆكایەتیی كۆمار و پەرلەمانی توركیا ، ئەمڕۆ یەك شەممە لەسەرجەم ناوچەكانی ئەو وڵاتە بەرێوە دەچێت، كە دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان لەسەعات هەشتی بەیانی بەكاتی ناوخۆیی کراوەتەوە و سەعات پێنجی ئێوارە كۆتایی بەپرۆسەكە دێت.

لەهەڵبژاردنەكەدا، زیاتر لە 50 ملیۆن كەس مافی دەنگدانی هەیە، كە بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار شەش كەس كاندیدن ‌و بۆ پەرلەمانیش هەشت پارتی سەرەكی ركابەری بردنەوەی كورسییەكان دەكەن.

هەڵبژاردنەكە بەهەڵبژاردنێكی یەكلاكەرەوە ناودەبرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەدوای ئەم هەڵبژاردنە دەستووری هەمواركراوی ئەو وڵاتە بەتەواوی دەچێتە بواری جێبەجێكردن و ئەنجامەكەشی كاریگەریی لەسەر چۆنییەتیی جێبەجێكردنەكە دەبێت.

News Code 15882

Your Comment

You are replying to: .
captcha