کوردپرێس:
لە گردبوونەوە جەماوەرییەکەدا کە بە بەشداریی هەزارەها لایەنگری موحەڕەم ئینجە کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) بەڕێوەچوو، ئەردۆغانیان تۆمەتبار دەکرد بە بەفیڕۆدانی پارەی خەڵک لە کڕینی چەک و هەروەها کپکردنی دەنگی ئازادیی هاوڵاتییانی تورکیا و هیواشیان خواست موحەڕەم ئینجە لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆکەدا بەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)دا سەربکەوێت.
هاوکات وابڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە هەتا پێنجی ئێوارە هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مانی نوێ له توركیا له یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه بچێت.
لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆکەدا شەش کاندید کێبڕکێ دەکەن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا و ١٠ لایەنیش کە دوو هاوپەیمانێتی تێدایە کێبڕکێ دەکەن لەسەر ٦٠٠ کورسی پەرلەمانی.
یه‌كه‌م جاره هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی پێكه‌وه ده‌كرێت و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنیشه كه حزبه‌كان تیایدا هاوپه‌یمانی بكه‌ن و لە هەڵبژاردنەکانی سبەینێدا زیاتر ٥٩ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
هەر لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا پێویسته كاندیدی براوه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا ٥٠+١ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌گه‌ر هیچكامیان نه‌یانتوانی بگه‌نه ئه‌و ڕێژه یاساییه، ئه‌وا ئه‌و دوو كاندیده‌ی كه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه ده‌چنه خولی دووه‌م (دووباره)ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌كه‌ش له ٨ی ته‌مموزدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هەر لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا دەبێت هه‌ر حزب و هاوپهیمانییێک بەربەستی ١٠%ی بشکێنیت بۆ چوونە پەرلەمان، ئه‌گه‌ر حزبێك ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا ئەوا ناچێته په‌رله‌مانەوە.
Your Comment