بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش بەڕبژێری پارتی کوردیی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا، دەڵێت: لە بارودۆخی ئێستادا کە هەڵبژادرنەکان لە باری نائاساییدا بەڕێوە دەچێت، ئەگەری هەیە هەدەپە نەتوانێت ڕێژەی پێویست بۆ گەیشتن بە پەرلەمان کە 10لەسەدە بەدەست بێنێت.
دەمیرتاش کە پێشتر هاوسەرۆکی هەدەپە بوو و لە هەڵبژادرنەکانی پەرلەمانیی حوزەیرانی 2015دا ئەو حیزبەی وەکوو دووهەمین حیزبی ئۆپۆزیسیۆن گەیاندە پەرلەمان لە لێدوانێکیدا لەگەڵ کەناڵی ARD وتی: ڕاپرسییەکان پیشان دەدەن کە ئێمە لە دۆخێکی باشدا نین، لە دوخی ئاساییدا هەدەپە دەتوانێت دەنگی پێویست بەدەست بێنێت، بەڵام کاتێک دۆخی ئێستا لەبەرچاو دەگرین، مومکینە دەنگی پێویست مسۆگەر نەکات.
دەمیرتاش وەبیری هێنایەوە کە نەیتوانیوە کەمپینێکی کاریگر بۆ هەڵبژادرنی بەیانی یەکشەممە پێکبێنێت. ناوبراو پێش بینی کرد کە هەڵبژادرنەکان بگاتە خولی دووهەم.
ئەگەر هەدەپە دەنگی پێویست بەدەست نەیێنێت، کورسیی نزیک بە 80لەسەدی ناوچە کوردنشینەکان دەدرێتە ئاک پارتی و ئەو حیزبە دەتوانێت زۆرینەی پەرلەمانی بەدەست بێنێت. مومکینە ئەو وتانەی دەمیرتاش لە ڕۆژی پێش هەڵبژادرندا بەمەبەستی یارخوازی لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان بێت، بە تایبەت پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment