نێچیرڤان بارزانی ناو و نازناوی نوێ بۆ كچە ونبووەكەی هەڵەبجە دادەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزەری مەریەم بارووتچیان، ئەو كچە ونبووە هەڵەبجەییەی، لە ماوەی رابردوودا ناسنامە و بەڵگەنامە فەرمیەكانی لێسەنرایەوە، باس لەوەدەكات سەرۆكی حكوومەت ناوی نوێی بۆ دیاری كردووە و بڕیارە بەم نزیكانە ناسنامەی بۆ دەردەكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاد كاكەیی پارێزەری دۆسیەی مەریەم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە: سەرۆكی حكوومەتی هەرێم مەریەمی بانگ كردووە بۆ چاوپێكەوتن لەیەكەم بینینیدا بە ناوی ژیان بانگی كردووە، دواتر پێی وتووە، لەمەودوا ناوی تۆ ژیان دەبێت بەپێی ناسنامە نوێیەكەت.

ئەیاد كاكەیی باسی لەوەش كردووە" ئێستا مامەڵە یاساییەكان بۆ پێدانی ناسنامە دەستی پكردووە و لای وەزیری ناوخۆیە كە فەرمانێک دەربكات بۆ تۆماركردنی مەریەم و پێدانی ناسنامە بەو ناوە نوێیەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناوی لێنا، بەو پێیەش ناوە نوێیەكەی مەریەم دەبێتە.

لە دوای 27ساڵ دابڕان لە خێزان و نیشتمانەكەی، لە مانگی ئابی ساڵی(2015) یەكێک لەكچە هەڵەبجەییە ونبووەكان لە وڵاتی ئێران بەناوی مەریەم باروتچیان گەڕایەوە شاری هەڵەبجە، بەپێی پشكنینی DNAیش لە مەراسیمێكی گەورەدا مەریەم بەناوی هاوناز وەک كچی خێزانێک ناسێنرا كە لە كاتی كیممیابارانی هەڵەبجە كچەكەیان ونببوو، بەڵام ڕۆژی 10-4-2018 دادگای باری كەسێتی لە سلێمانی بڕیاری دا مەریەم هاوناز نییە و ناسنامە و بەڵگەنامە فەرمیە عێراقیەكانی لێسەندرایەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15872

Your Comment

You are replying to: .
captcha