HDP نیسابی یاساییی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر ده‌کات/ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار خولی دووهه‌میشی به‌دواوه‌ ده‌بێت

به‌شی تورکیا- که‌متر له‌ 24 کاژێر ماوه‌ تاکوو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا و کۆمپانیای ڕاپرسیی ئۆراسیا (AKAM) دوایین ڕاپرسیی خۆی ئه‌نجام داوه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌پێی ده‌رئه‌نجامه‌ وه‌ده‌ستهاتوووه‌کان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار خولی دووهه‌میشی به‌دواوه‌ ده‌بێت و پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیش نیسابی یاساییی په‌رله‌مان یانێ 13.5 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ڕاپرسیی ئۆراسیا (AKAM) دوایین ڕاپرسیی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ئه‌نجام داوه‌ و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بڵاو کردۆته‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا 44.5 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ 28.3 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت هه‌ر بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار خولی دووهه‌میشی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ڕاپرسییه‌ به‌ شێوازی خواره‌وه‌یه‌:

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان: 44.5 له‌سه‌د

موحه‌ڕه‌م ئینجه‌: 28.3 له‌سه‌د

مێراڵ ئاکشنه‌ر: 13.5 له‌سه‌د

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: 11.5 له‌سه‌د

ته‌مه‌ل کارا مولا ئۆغڵۆ: 2 له‌سه‌د

هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپرسییه‌ ئه‌نجامی 27هه‌مین هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مانی تورکیاشی به‌ شێوازی خواره‌وه‌ ڕاگه‌یاندوووه‌:

هاوپه‌یمانێتیی کۆمار: 45.9 له‌سه‌د

هاوپه‌یمانێتیی گه‌ل: 40.4 له‌سه‌د

پارتی دیموکراتیکی گه‌لان: 13.5 له‌سه‌د

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15866

Your Comment

You are replying to: .
captcha