به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ڕاپرسیی ئۆراسیا (AKAM) دوایین ڕاپرسیی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ئه‌نجام داوه و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بڵاو کردۆته‌وه و ڕایگهیاندوووه که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا 44.5 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و موحه‌ڕه‌م ئینجه 28.3 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت هه‌ر بۆیه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار خولی دووهه‌میشی به‌دواوه ده‌بێت.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ڕاپرسییه به شێوازی خواره‌وه‌یه:
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان: 44.5 له‌سه‌د
موحه‌ڕه‌م ئینجه: 28.3 له‌سه‌د
مێراڵ ئاکشنه‌ر: 13.5 له‌سه‌د
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: 11.5 له‌سه‌د
ته‌مه‌ل کارا مولا ئۆغڵۆ: 2 له‌سه‌د
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپرسییه ئه‌نجامی 27هه‌مین هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مانی تورکیاشی به شێوازی خواره‌وه ڕاگه‌یاندوووه:
هاوپه‌یمانێتیی کۆمار: 45.9 له‌سه‌د
هاوپه‌یمانێتیی گه‌ل: 40.4 له‌سه‌د
پارتی دیموکراتیکی گه‌لان: 13.5 له‌سه‌د
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment