ئه‌ژماركردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق له ‌هه‌رێم ده‌ستی پێكرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێک له‌ ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی حوزه‌یران‌ له ‌میانی لێدوانێکدا ڕاشی‌گه‌یاند پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستی پێكردوووه‌ و بڕیاره‌ به‌رده‌وامیشی هه‌بێت.

به‌ قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێم پرۆسه‌كه‌ له‌ژێر چاودێریی لقه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رێوه ‌ده‌چێت ‌و دادوه‌ره‌كانیش سه‌رپه‌رشتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن.

هه‌ر به ‌قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ لقه‌كانی كۆمیسیۆن له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق جیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ 12ی ئایاری رابردوو ئه‌نجام درا.

شایانی باسه‌؛ دادگای فیدراڵی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ به ‌ئه‌لیكترۆنی جیا كراونه‌ته‌وه‌ و گومانی ساخته‌كاری هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15863

Your Comment

You are replying to: .
captcha