ئه‌ردۆغان: ئێستا له‌ قه‌ندیلین؛ پێویست بێت ده‌چینه‌ شه‌نگالیش

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا جارێکی‌تر ئاماژه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌ قه‌ندیل ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێستا له‌ قه‌ندیلین و ئه‌گه‌ر پێویست بێت ده‌چینه‌ شه‌نگالیش.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌ڵێت: له‌و کاته‌ی که‌ ئێمه‌ چووینه‌ عه‌فرین و جرابلۆس جه‌نابی {که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ} هۆشداری به‌ ئێمه‌ دا که‌ نه‌چن و ئێستا له‌ عێراق و قه‌ندیلین و ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت ده‌چینه‌ شه‌نگال.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌ نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج ده‌کات که‌ تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ری ڕێککه‌وتن و جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن نه‌خشه‌ڕێگایێکی 90 ڕۆژه‌یان بۆ مه‌نبه‌ج داڕشت. به‌پێی ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگه‌ YPG/PYD به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و شوێنه‌ چۆڵ ده‌که‌ن. 90 بۆ 95 له‌سه‌دی مه‌نبه‌ج عه‌ره‌بن و دانیشتوووانی ئه‌و شوێنه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. له‌باره‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ش ئه‌و دۆخه‌ به‌و شێوازه‌ ده‌بێت. دانووستان و دیداره‌کان به‌ شێوه‌یێکی ئیجابی درێژه‌ی هه‌یه‌. ئه‌م دانووستانانه‌ ناوچه‌که‌ ئاسووده‌ ده‌کات. گۆڕانکارییه‌کانی باکووری سووریا جیاواز ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15862

Your Comment

You are replying to: .
captcha