گه‌نجێک له‌ به‌نداوی چه‌م گرده‌لانی ئیلام خنکا

به‌شی ئیلام- هه‌مدیسان به‌نداوی چه‌م گرده‌لانی ئیلام قوربانی لێکه‌وته‌وه‌ و گه‌نجێک خنکا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌ییی ئینتیزامی شاری مه‌له‌کشاهی ده‌ڵێت: به‌ دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵێک له‌باره‌ی خنکان له‌ به‌نداوی چه‌م گرده‌لانی شاری مه‌له‌کشاهی ده‌ستبه‌جێ گرووپێک له‌ هێزه‌کانی ئه‌و شاره‌ ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که‌ کران.

سه‌رهه‌نگ خه‌سره‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد شایه‌تحاڵان که‌ له‌ شوێنه‌که بوون‌ ڕایان‌گه‌یاند که‌ ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ ئیلامه‌وه‌ به‌ره‌و به‌نداوی چه‌م گرده‌لان ڕۆیشتوووه‌ و له‌ ناوچه‌یێکی قه‌ده‌غه‌کراو مه‌له‌ی کردوووه‌ و له‌ به‌نداوه‌که‌دا خنکاوه‌.

ئێواره‌ی ڕۆژی 1ی پووشپه‌ڕ ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی فریاکه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌نداوه‌که‌ ده‌رهێنرا و بۆ لێکدانه‌وه‌ی زیاتر ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری کرا و هۆکار و ‌کاتی خنکانی ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ لێک ده‌درێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15859

Your Comment

You are replying to: .
captcha