کوردپرێس:
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەو بارەیەوە رایگەیاند:لەدوای سەردانیکردنمان بۆ کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی گرتنەوەی ئاوی زێێ بچوک، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ڕێکەوتین وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش سەرپەرشتی لیژنەیەکی ھونەری دەکەین بۆ ناوچەی زێی بچوک لەقەزای پشدەر.
ناوبراو وتیشی:دوای پێکھێنانی لیژنەکە بەبەشداری(سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، قائیمقامی قەزای پشدەرو ھەردوو بەڕێوبەری ئاوی پشدەرو ڕانیە، پسپۆڕێکی شارەزا لەبەنداوی دوکان و ئەندامێکی ئەنجومەن)، لیژنەکە سەردانی مەیدانی بۆ ناوچەی زێی بچوک کردوە و ڕاپۆرتێکی ھونەریان ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگا کردوە، ئێمەش لەدوو ڕۆژی پێش جەژندا، گەیاندومانەتە کونسوڵخانەی ئێران بۆ ئەوەی کاری جددیی لەسەر بکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکراشیکرد،"وابڕیارە لەچەند ڕۆژی ئایندەدا کونسوڵخانەی ئێران وەڵامی ڕاپۆرتەکەمان بداتەوە".
Your Comment