کوردپرێس:
جەبار لعێبی ئەمڕۆ هەینی لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆبوونەوەی رێكخراوی ئۆپیك راشیگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئێران كۆمەڵێك رێككەوتنی نەوتیان هەیەو گارۆمارۆكانی ئەمریكاش رێگری ناكات لەجێبەجێكردنی رێككەوتنەكە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵی رابردوو ئێران و عێراق رێككەوتن لەسەر ئەوەی رۆژانە 30 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك رەوانەی پاڵاوگەی كرماشان بكەن، لەبەرانبەردا لەكەنداوی عەرەبی تاران نەوتی خاو دەداتە بەغداو هەناردەی بازاڕەكانی جیهانی دەكات.
وەزیرەكەی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە، لەبواری كارەباو وزەش چەند رێككەوتنێكیان لەگەڵ ئێران هەیەو پەرەش بەو بوارە زیاتر دەدەن، بۆ ئەوەی هەماهەنگی نێوان هەردوولا زیاتر بێت.
Your Comment