کوردپرێس:
لە رێوڕەسمەکەدا هەریەكە لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی توركیا، نوێنەری ئەو كۆمپانیا توركیانەی كە لە پڕۆژەكەدا بەشداربوون لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لۆكهید مارتن ئامادەبوون.
هەر بەپێی ئاژانسەکە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا فڕۆكەی دووەم و لە ئاداری 2019دا فڕۆکەی سێیەم رادەستی توركیا بكرێت، لە کۆتایی هەمان ساڵیش ژمارەی ئەو فڕۆکانەی ڕادەستی تورکیا دەکرێن، دەگاتە ٦ فڕۆکە.
ڕادەستکردنی ئەم جۆرە فڕۆکە جەنگییە لەلایەن ئەمریکاوە بە تورکیا، لە کاتێکدایە کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەبڕیارێکی ئامادەکردبوو کە ڕێگری دەکات لە گەیشتنی ئەو جۆرە فڕۆکەیە بە دەستی تورکیا.
Your Comment