ڕۆژنامەی ئیندپێندێنت: ئەمریکا ئامادەیە لە عێراق بکشێتەوە/ کورد پێی خۆشە ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێن

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی ئیندپێندێنت لە زاری محەمەد تۆفێق عەلاوی کاندیدی پێشووی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق نووسیویەتی ئەمریکا هەر لە ئێستاوە ئامادەیە لە ماوەی دوو ساڵدا عێراق چۆڵ بکات.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی ئیندپێندێنتی بەریتانیا لە زاری محەمەد تۆفێق عەلاوی کاندیدی پێشووی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق نووسیویەتی ئەمریکییەکان ئامادەن هەر لە ئێستاوە تا ماوەی دوو ساڵی داهاتوو لە عێراق بکشێنەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی نووسیوە کە محەمەد تۆفێق عەلاوی دەڵێت لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ مەتیۆ تۆنەر باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق گفتوگۆی کردووە. بە وتەی عەلوی دیپڵۆماتکارە پێشووەکانی ئەمریکا وتوویانە بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق گوشاری زۆریان دەخرێتە سەر و ئەمریکا لە ماوەی دوو ساڵدا هێزەکانی دەکشێنێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەیەوە هیچ وەڵام و هەڵوێستێکی نەبووە.

بە گوێرەی نووسراوی ڕۆژنامەکە مەسەلەیێکی دیکە ئەوەیە کە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق کارتێکەر دەبێت لە سەر دۆخی کورد و سونەی عێراق چوونکەکوردەکان پشتیوانیی مانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەکەن ئەوەش لەبەر مەترسیی گەڕانەوەی داعش و هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە پاش کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق، هاوسەنگیی دەسەڵات و هێز لە عێراق تێکدەچێت.

ئیندپێندێنت ئەوەشی نووسیوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆری پێ خۆشە ئەمریکا لە عێراق بمێنێتەوە. محەمەد تۆفێق عەلاوی بە ڕۆژنامەکەی وتووە: "من هەست دەکەم ئەگەر ئەمریکا لە عێراق دەربکرێت کوردەکان ئامادەن بنکە و بارەگای سەربازیی بەدیل بە ئەمریکییەکان بدەن و لە هەرێمی کوردستان جێگیریان بکەن ئەمەش واتا دابڕانی سیاسی بۆ هەتاهەتایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158337

Your Comment

You are replying to: .
captcha