بەرهەم ساڵح گەیشتە فەللووجە/ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە فەللووجە کۆدەبنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت گه‌یشتنه‌ فه‌لوجه‌ و له ‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌ڕای باس‌كردن له‌هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، باسیان له‌هه‌نگاوه‌كانی به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕۆژی شه‌ممه‌، 11ی ئەیپرێڵی 2020 محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌فه‌لوجه‌ پێشوازیی له‌سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح كردوه‌، له‌دیدارێكدا باسیان له‌كۆی بارودۆخی وڵات و دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ كردووه‌.

ڕاگەیێندراوەکەی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ‌ڕوو، هه‌ردوولا له‌دیداره‌كه‌یاندا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی نوێ به‌رنامه‌كه‌ی، به‌جۆرێك كه‌ له‌ئاست داواكاریه‌كانی قۆناغه‌كه‌دا بێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌میدیاكانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی هه‌ردو سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو گه‌یشتوه‌ته‌ فه‌لوجه‌، بڕیاریشه‌ وه‌ك سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق كۆببنه‌وه‌.

له‌زانیاریه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت، هاوكات، باس له‌هه‌نگاوه‌كانی به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو پێداویستیه‌كانی خۆپارێزی له‌و ڤایرۆسه‌ ده‌كرێت.

*لە خەندان وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158335

Your Comment

You are replying to: .
captcha