کوردپرێس:
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، پشتیوانی لە كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیران دەكەین، بەرپرسانی هەرێمیش پەیوەندییان پێوە كردووە و كەسێكە بۆ ئەم قۆناغە گونجاوە، دەتوانێت عیراق لەم دۆخە دەرباز بكات و پەیوەندییشی لەگەڵ هەموو پێكهاتەكان باشە.
ناوبراو وتیشی”كازمی مانگێكی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی حكوومەتی نوێ دروست بكات و هەموو لایەنەكانیش پشتگیری دەكەن، بۆیە دەتوانێت لە ماوەی یەك مانگدا حكوومەتی نوێ پێكبهێنێت”.
فارس عیسا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كازمی بەڵێنی داوە كێشەكانی لەگەڵ كورد چارەسەر بكات و لەگەڵ هەرێمیش گفتوگۆ دەكات و چاوەڕێ دەكرێت سەردانی هەرێمیش بكات.
سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئاشكراشی كرد، ئەوەی لای ئێمە گرنگە، ئەوەیە پابەندی دەستوور بێت، هەموو شیعەكان لەسەری كۆك بن، بەرنامەی گونجاو بێت و مافەكانی گەلی كورد دابین بكات.
دوای كشانەوەی عەدنان زورفی، موستەفا كازمی كاندیدی ڕاسپێدراو بۆ كابینەی حكوومەتی عیراق دەبێت لەماوەی مانگێكدا كابینەكەی پێكبهێنێت و لە پەڕلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment