پەیمانگای ئوورئاسیا ریۆیۆ: کوردی سووریا بیر لە سەربەخۆیی ناکەنەوە

بەشی جیهان- پەیمانگای ئوورئاسیا ریۆیۆ دەنووسێت کوردانی سووریا بیر لەوە ناکانەوە لە سووریا جیا بنەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکانی تورکیا، لەگەڵ دیمەشق ڕێکبکەون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای ئوورئاسیا ریۆیۆ لەباەری داهاتووی کوردەکانی سووریا دەڵێت: "زۆر لە دۆخی کوردەکان خاترجەم نیین، ئەوەش بە ئاوڕدانەوە لە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوە لە سووریا و هەروەها درێژەی هەڕەشەکانی تورکیا.

ئەم گۆڤارە ئاماژە بە هێرشی چەندین جارەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا دەکات و دەڵێت تورکیا چەند ناوچەی کوردنشینی سووریای داگیر کردووە و ئەمەش هەڕەشەیێکە لەسەر بوونی کوردەکان. بۆیەش تەنها ڕێگا بۆ مانەوەیان نزیک بوونەوە لە ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندیی دیمەشقە.

پەیمانگای ئوورئاسیا لە شرۆڤەکەیدا لەبارەی هەڵویستی کوردانی سووریا دەنووسێت "ئەوان بەدوای سەربەخۆیدا نین، بەڵکوو خوازیاری خۆبەڕێوەبەری و ئیدارەدانی ناوچەکانی کوردستانی سووریا-ن".

بەگوێرەی لێکدانەوەی پەیمانگای ئوورئاسیا ریۆیۆ کوردانی سووریا دەرکیان بەوە کردووە کە دێر یان زوو ئەمەریکا سووریا چۆڵ دەکات بەڵام بە ئاوڕدانەوە لە هەڕەشەکانی تورکیا هەوڵ ئەدەن ئەمریکا لە سووریا بمێنێتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە کوردەکان متمانەیان بە ڕووسیا نییە کە هاوپەیمانی سەرەکیی دیمەشقە و مەزڵووم کۆبانی-ش لە لێدوانێکیدا باسی لەم بێ متمانەییە کردووە.

شرۆڤەکاری پەیمانگای ئوورئاسیا بڕوای وایە کە ئەگەر کوردی سووریا و حکوومەتی سووریا لەسەر ئاستێکی خۆبەڕێوەبەری ڕێککەون، بەشار ئەسەد دەتوانێت پشتگیریی کورد لە حکوومەتەکەی بەدەست بێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158331

Your Comment

You are replying to: .
captcha