دوای ١٤ ساڵ گەشتی ئاسمانیی نێوان عێراق و ڕووسیا دەستی پێکردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ١٤ ساڵ لە ڕاگیرانی گەشتی ئاسمانیی نێوان عێراق و ڕووسیا، دوێنێ یەکەم فڕۆکەی ڕووسی گەیشتە بەغدا.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی ئەلحوڕە بڵاوی کردووەتەوە، فڕۆکەکە لە جۆری ئێربەس ٣٢٠ بووە، کاتژمێر ١ ی سەرلەبەیانی دوێنێ لە فڕۆکەخانەی دۆمۆدیدۆڤۆ لە شاری مۆسکۆ دەستی بەگەشتەکەی کردووە و کاتژمێر ٤ و ٥٧ خولەکی بەیانی گەیشتووەتە بەغدا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ساڵی ٢٠٠٣دا لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی سەدام، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ڕووسیا ڕاگیران.

بەرپرسانی عێراقی و ڕووسی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە گفتوگۆدا بوون بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان وڵاتەکانیان.

News Code 15833

Your Comment

You are replying to: .
captcha