کوردپرێس:
ماڵپەڕی ئەلحوڕە بڵاوی کردووەتەوە، فڕۆکەکە لە جۆری ئێربەس ٣٢٠ بووە، کاتژمێر ١ ی سەرلەبەیانی دوێنێ لە فڕۆکەخانەی دۆمۆدیدۆڤۆ لە شاری مۆسکۆ دەستی بەگەشتەکەی کردووە و کاتژمێر ٤ و ٥٧ خولەکی بەیانی گەیشتووەتە بەغدا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ساڵی ٢٠٠٣دا لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی سەدام، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ڕووسیا ڕاگیران.
بەرپرسانی عێراقی و ڕووسی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە گفتوگۆدا بوون بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان وڵاتەکانیان.
Your Comment