بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حیزبوڵڵای عێراق لەرێگەی بەیاننامەیێكەوە رایگەیاندووە كە مستەفا كازمی كەسێكی گوماناوییە و كاندید كردنی بۆ سەرۆک وەزیرانی راگەیاندنی شەڕە و ئێمە ڕووبەڕووی دەبینەوە.
هەروەها رایانگەیاندووە، ئەوان رێگە نادەن دامودەزگاكانی عێراق بكەوێتە دەست كەسانی واو دژایەتی دەكەن و رێگە نادەن پۆستەكە وەربگرێت و لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێک دەدەن.
رۆژی نۆی ئەم مانگە بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆمار مستەفا كازمی-ی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران راسپارد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment