حیزبوڵڵای عێراق دژایەتی خۆی بۆ مستەفا كازمی راگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حیزبوڵڵای عێراقی دژایەتی خۆی بۆ كاندیدكردنی مستەفا كازمی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حیزبوڵڵای عێراق لەرێگەی بەیاننامەیێكەوە رایگەیاندووە كە مستەفا كازمی كەسێكی گوماناوییە و كاندید كردنی بۆ سەرۆک وەزیرانی راگەیاندنی شەڕە و ئێمە ڕووبەڕووی دەبینەوە.

هەروەها رایانگەیاندووە، ئەوان رێگە نادەن دامودەزگاكانی عێراق بكەوێتە دەست كەسانی واو دژایەتی دەكەن ‌و رێگە نادەن پۆستەكە وەربگرێت‌ و لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێک دەدەن.

رۆژی نۆی ئەم مانگە بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆمار مستەفا كازمی-ی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران راسپارد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158329

Your Comment

You are replying to: .
captcha