بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له پهیوهندییە تهلهفۆنییەکەدا لهگهڵ داڤید کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وهزیری دهرهوهی ئهمریكا بۆ كاروباری ڕۆژههڵاتی نزیک کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 10ی نیسان 2020 بەڕێوەچو، قوباد تاڵهبانی ستایشی تواناکانی موستهفا كازمی ڕاسپێردراوی بۆ پێکهێنانی حکوومەت عێراقی كرد، هیواشی خواست كه بتوانێت هەرچی زووتر حکوومەت پێکبهێنیت سەرکەوتوبێت لە ڕووبهڕووبوونەوەی ئهو قەیرانانەی ڕووبهڕووی عێراق بوونەتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی دەربڕی بۆ ئەوەی پێکەوە لەگەڵ حکوومەتی بەغدا هاوکاری بکەن بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و ئەو قەیرانە ئابووری و ئەمنی و تەندروستییەی بەرۆکی عێراقی گرتووە.
قوباد تاڵهبانی هۆشداریشی دا لهوهی پارێزگاکانی ناوەند و هەرێمی كوردستان لهم پهتا گشتگیره جیهانییه پارێزراو نین و لە ماوەی ڕابردوودا، ئابووری جیهانی و بهتایبهت ئابووری ئەو وڵاتانهی كه پشتیان به نهوت بەستووە زیانی قورسیان بەرکەوتووە، هەر بەم هۆیەشەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە پێویستی زانی پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق بۆ ئەوەی هەرێم و بەغدا بتوانن پەیوەندییەکانیان ڕێک بخەنەوە و پێکەوە رووبەڕووی پێشهات و تەحەدا ئابووری و تەندروستییەکانی بەردەمیان ببنەوە.
لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا كۆپلی سوپاسی پهیوهندییهكەی قوباد تاڵەبانی كرد و هیوای خواست بتوانێت لە ئایندەیێکی نزیکدا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment