کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 9ی ئەیپرێڵی 2020 وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا کۆی زانیارییەکانی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم ئاشکرا کرد و بە پێئ ڕاگەیێندراوەکەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 311 حاڵەت.
دهقی راگهیهندراوهكهی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە 45
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان 6819 هاووڵاتی بوون لە 34 شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها 1533 هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە 754 لە هەولێر، 46 لە سلێمانی، 646 لە دهۆك، 48 لە هەڵەبجە، 9 لە گەرمیان، 22 لە راپەرین، 8 کۆیە و 5286 هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خێزانهكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو 56 هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 1295 پشکنین ئەنجام دراوە، 1047 هەولێر، 148 سلێمانی، 100 دهۆك.
دەرەنجام 2 تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
* پارێزگای هەولێر 1 پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن 38 ساڵ و دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانە.
* پارێزگای هەڵەبجە 1 پۆزەتیڤ، کوڕێکی تەمەن 20 ساڵ و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە 311 تووشبوو، لەناویاندا 3 مردن هەیە و 135 نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
9ی نیسانی2020
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment