کوردپرێس:
لە راگەیێندراوێکدا بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
مەسعوود بارزانی لە پێوەندییە تەلەفونییەکەدا هیوای خواستووە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لێکنزیکبوونەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق و دەروازەیێكیش بێت بۆ چارەسەربوونی كێشە و قەیرانەكانی عێراق.
شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەممە 09-04-2020 دوای راسپاردنی لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقەوە، مستەفا کازمی لە توویتێکدا بە زمانی کوردی لە هەژماری خۆی رایگەیاند "بە ڕاسپاردنم بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراق، پەیمان دەدەم لە بەرامبەر گەلە بەخشندەکەمان، کار بۆ پێکھێنانی حکوومەتێک بکەم کە خواستى عێراقییەکان لە پێشینەی کارەکانی بێت".
بەپێی ماددەی 76ی دەستووری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق تەنیا 30 رۆژی لە پێشە بۆ پێشکەشکردنی کابینەی حکوومەتەکەی و بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment